لیژنەیەکی پەرلەمانی عێراق بۆ کێشەی زەویە کشتوکاڵیەکان سەردانی کەرکوک دەکات
بڕیاروایه سبەێنێ وەفدێکی ئەنجومەنی نوێنەران وەک لیژنەی بەدواداچون کە لهلایەن سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراقەوە دروستکراوە، سەردانی کەرکوک بکەن بۆ بەدواداچونی کێشەی زەویو زاری سنورەکە.
جەمال شکور ئەندامی ئەو لیژنەیهى بڕیارە سەردانی کەرکوک بکەن بە میدیای شارپرێسی ڕاگەیاند، "سبەینێ لیژنەیەکی تایبەتمەند کە لهلایەن سەرۆکایەتی پەرلەمانی دروستکراوە سەردانی کەرکوک بکات بەدواداچون بۆ کێشەی زەویو زارو تەعریب بکرێت کە لیژنەکە لە ۱۰ ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران پێکدێت".
ئهو پهرلهمانتاره ئهوهشى ڕونکردهوه، "لیژنەکە لەدوو ئەندامی عەرەبو دوو تورکمان چوار ئەندامی کورد پێکدێن، هەروەها سەرۆکی لیژنەکەو جێگرەشی لەنەتەوەی عەرەبن، بەگشتی ئامانجی سەردانەکە لێکۆڵینەوەو بەدواداچونی وردە لەسەر کێشەی زەویو زارو ئەو ناوچانەی کێشەی زەوی هەیە لەنێوان عەرەبو کورد".
ئاشکراشیکرد، "وەک یەکەم هەنگاوی سەرەکی سبەینێ لیژنەکە لەگەڵ فەرماندەی ژوری ئۆپهراسێۆنی کەرکوکو فەرماندە سەربازییەکان کۆدەبنەوە، پاشان لیژنەکە ئەنجامی سەردانەکەی دەکات بەڕاپۆرتو ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراقی دەکات".