بەرەبەشی ھەرێمی کوردستان لە بودجەی 2021 ی عێراق
میدیای درەو میدیا لە راپۆرێک دا دەستی داوەتە لێکدانەوەی بەرەبەشی ھەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی عێراق.
بە پێی راپۆرەکە کە کوردپرێس بڵاوی کردووەتەوە ، ئەم بودجەیە لە کاتی پەسەندکرانی لە پەرلەمانی عێراق و پێبەندبوونی ھەرێم بە جێبەجێ کردنی بەڵێنە دیاریکراوەکان ، دەتوانێ کێشە و گرفتە ئابووریەکانی ھەرێم لە ساڵی 2021 دا چارسەسەر بکات .
بە پێی راپۆری درەو میدیا ، پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021 دراوە بە پەرلەمان و بەشی ھەرێمی کوردستان لەم پرۆژە یاسایەدا 13 ترلیۆن و 904 ملیار دینار دیاریکراوە کە سێ تریلیۆن دیناری لە کۆی بودجەی پێویست بۆ دابینکردنی موچەی فەرمانبەران و موچەخۆران ھەرێم زیاترە ، چونکە کۆی بودجەی پێویست بۆ موچەی کارمەندانی ھەرێم 10 تریلیۆن و728 میلیۆن دینارە .
بە پێی رەشنووسی بودجە ، ھەرێمی کوردستان دەبێ وەک ساڵانی پێشوو داھاتی 250 ھەزار بەرمیل نەوت لە رۆژدا و نەک خودی نەوتەکە ، بدات بە دەوڵەتی عێراق .