کانونی دوھەم 10, 2021 14:14 Asia/Tehran
  • بۆ رێگرتن لە قاچاغ ، پێشمەرگە و پۆلیس لە هەموو سنوورەکانی هەرێمی کوردستان جێگیر دەبن

بەرپرسی ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم ڕایگەیاند کە هێزی هاوبەشی پۆلیس و پێشمەرگەی هەرێم، بە مەبەستی ڕێگری لە قاچاخ و یاساشکێنی لە هەموو ڕێڕەوە سنوورییەکان جێگیر دەبن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەفتەی ڕابردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان وەزارەتەکانی ناوخۆ و پێشمەرگەی راسپارد  بە پێکهێنانی هێزی هاوبەش بۆ چاوەدێری بەسەر رێرەوە سنوورییەکان و رێگری لە یاساشکێنی لە سنوورەکان .

لەو بارەوە سەرهەنگ بابەکر فەقێ بەرپرسی ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم باسی ئەنجامی کارە سەرەتاییەکانی ئەو ئەرکە بە هەماهەنگی وەزارەتی ناوخۆ و هێزی پێشمەرگەی کرد .

ناوبراو گوتی کە ئەو هێزە دوای پێکهاتن، لە هەموو ڕێڕەوە سنوورییەکانی هەرێم بە مەبەستی چاوەدێری بە سەر ئیدارەی کاروبارەکان و رێگری لە یاسا شکێنی و قاچاخ جێگیر دەبن و ئەرکی کۆنترۆڵ کردنی هەموو سنوورییەکانیان لە ئەستۆ دەبێت.

سەرپەیڤ