کانونی دوھەم 12, 2021 00:29 Asia/Tehran
  • حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھەوڵی دروست کردنی ھێزی تایبەتی دەدات

وه‌زاره‌تی ناوخۆی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند: هه‌ردوو وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ و ناوخۆ له‌سه‌ر میکانیزمی هێزێکی تایبه‌ت بۆ‌ نه‌هێشتنی دیارده‌ی قاچاخچێتی له‌ خاڵه‌ سنوریه‌کان رێککه‌وتوون و به‌مزوانه‌ هه‌نگاوه‌کانی دروستکردنی ئه‌و هێزه‌ ده‌ست پێ ده‌که‌ن.

له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا وه‌زاره‌تی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردەوە کە‌، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ هه‌ردووک وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ و وه‌زیری ناوخۆ  له‌ شاری هه‌ولێر کۆبونه‌وه‌یه‌کیان ئه‌نجامداوە بۆ گفتوگۆکردن له‌باره‌ی چۆنیه‌تیی جێبه‌جێکردنی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان سه‌باره‌ت به‌ پێکهێنانی هێزێکی تایبه‌تی به‌ مەبەستی نه‌هێشتنی دیارده‌ی قاچاخچێتی له‌ خاڵه‌ سنوریه‌کانی هه‌رێمی کوردستان.

هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌که‌، له‌ کۆبونه‌وه‌که‌دا ھه‌ردولا له‌ سه‌ر میکانیزمی پێکهێنانی ئه‌و هێزه‌ و دابه‌شکردنی ئه‌رکه‌کانی رێککه‌توون  و بڕیاره‌ به‌م نزیکانه‌ هه‌نگاوه‌کانی دروستکردنی ئه‌و هێزه‌،  ده‌ستپێبکات.

هه‌فته‌ی رابردو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان وه‌زاره‌ته‌کانی پێشمه‌رگه‌ و ناوخۆی راسپارد، هێزێکی هاوبه‌ش پێکبهێنن به‌مه‌به‌ستی بنبڕکردن و رێگریکردن له‌دیارده‌ی قاچاخچێتی له‌ ده‌روازه‌ سنوریه‌کان.

سەرپەیڤ