کانونی دوھەم 19, 2021 20:41 Asia/Tehran
  • سەرۆکی هەرێمی کوردستان : ناکرێت خاکى عێراق و کوردستان بۆ هەڕەشەکردن لە تورکیا بەکاربهێنرێت

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ وەزیری بەرەڤانیی تورکیا دڵنیای کردەوە کە،ناکرێت خاکى عێراق و کوردستان بۆ هەڕەشەکردن لە تورکیا بەکاربهێنرێت .

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان،«نێچیرڤان بارزانى»، سەرۆکى هەرێمى کوردستان نیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە لەگەڵ «خلوسى ئاکار» وەزیرى بەرەڤانی تورکیا و شاندەکەی یاوەرى کۆبووەوەولە کۆبوونەوەکەش دا هەردووکلا جەختیان لە پاراستنى ئارامى و سەقامگیرى لە ناوچەکە و گرنگیى هاوکارى و هەماهەنگیى عێراق بە هەرێمى کوردستانیشەوە لەگەڵ تورکیا بۆ پارستنى سەقامگیریى ناوچەکە کردەوە.

ھەر لە دانیشتنەکەدا «نێچیرڤان بارزانی» وەزیری بەرەڤانیی تورکیای لەوە دڵنیا کردەوە کە، ناکرێت خاکى عێراق و هەرێمى کوردستان وەک پێگەیەک بۆ هەڕەشەکردن لە تورکیا و وڵاتانى دراوسێ بەکاربهێنرێت و جەختی لەوەش کردەوە کەە هەرێمى کوردستان وەک هەمیشە دەبێتە فاکتەرێکى ئارامى و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.

پەرەپێدان بە پەیوەندییەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان لەگەڵ تورکیا لە هەموو بوارەکاندا، پەیوەندییەکانی ھەولێر ـ بەغدا و کێشەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسی و شەڕی داعش، ڕێککەوتنى شەنگال و گرنگایەتیى جێبەجێکردنى ئەم ڕێککەوتنە،  دابین کردنی ئاسایشتی سنوورەکان چەند تەوەرێکى دیکەى کۆبوونەوەکە بوون.

سەرپەیڤ