کانونی دوھەم 25, 2021 14:48 Asia/Tehran
  • داوای بەغدا بۆ رادەستکردنی تێکڕای دۆسیەی نەوتی ھەرێم

دوێنێ کۆبوونەوەی یەکەمی نێوان وەفدی هەرێم و لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، لەو کۆبوونەوەیەدا هەرچەندە سەرۆکی لیژنەی دارایی هەیسەم جەبوری لەدەرەوەی ولآت بووەو بەشداری کۆبوونەوەکەی نەکردووە، بەلآم لیژنەکە دوو پێشنیاری خستۆتە بەردەم وەفدی هەرێم.

ئەحمەد حاجی رەشید پەرلەمانتاری کورد و ئەندامی لیژنەی دارایی  لە لێدوانێکی تایبەت بۆ ماڵپەڕی " سپی میدیا " رایگەیاند" ئەندامانی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، پێشنیاریان کردووە کە هەرێم تێکڕای دۆسیەی نەوت رادەستی حکومەتی بەغدا بکات، بەرامبەر ئەوەش لە کاتی رادەستکردنی نەوتدا بەغدا پشکی هەرێم بە تەواوی خەرج بکات و، لەمڕوەوە چاوەڕوانی وەلآمی هەرێمن".

ئەو پەرلەمانتارە کە خۆی بەشداریی کۆبوونەوەکەی نەکردووەو گەشبین نییە کە رێککەوتن لەنێوان هەرێم و بەغدادا بکرێت، وتی " پەرلەمانتارانی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق پێشنیارێکی تریان کردووە لەسەر ئەو پێشنیارەی حکومەتی کازمی کە لە پرۆژە یاسای بودجەدا هاتووە: هەرێم بڕی پارەی ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغدا بکات، بەلآم بەو نرخەی لە بازاڕدا دەفرۆشرێت، نەک ئەو نرخەی هەرێم دەیفرۆشێت".( هەرێم هەر بەرمیلێک بە ١٢ دۆلار کەمتر لە نرخی بازاڕ دەفرۆشێت".

لە لایەکی ترەوە  دەگوترێ ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک حکومەت سەفەر دەکات بۆ بەغداد بۆ بەشداریکردن لە دانوستانەکانی وەفدی هەرێم لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق و لایەنە سیاسیەکان.

سەرپەیڤ