کانونی دوھەم 26, 2021 22:00 Asia/Tehran
  • سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی ساڵیادی ئازادکرانی کۆبانێی سووریا پیرۆزبایی کرد

«نێچیرڤان بارزانی» سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی ساڵیادی ئازادکرانی کۆبانێی سووریا لەژێر ڕکێفی تیرۆریستانی داعش پیرۆزبایی خۆی ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستانەوە، «نێچیرڤان بارزانی» سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەی دا بە بۆنەی ساڵیادی ئازادکرانی کۆبانێی سووریا وێڕای پیرۆز کردنی یادی ئەم سەرکەوتنە لە کورد وهه‌موو ئازادیخوازانى جیهان، ڕایگەیاندووە: له‌م یاده‌دا سه‌رمان له‌به‌رده‌م گیانى پاکى شه‌هیدان داده‌نوێنین  و به‌ رێز و وه‌فادارییه‌وه‌، یادیان ده‌که‌ینه‌وه‌.

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە پەیامی پیرۆزباییەکەی دا ھەروەھا سوپاسی ئەو ھێزو لایەنە دەرەکیانەشی کردووە کە لە شەڕی دژی داعش بەشدارییان ھەبووە.

جێگای ئاماژەیە لە ئێستادا شەش ساڵ بەسەر بەرگریی جەماوەری کۆبانێی سووریا لە ھەمبەر تیرۆریستانی داعش تێ دەپەڕێ کە لە پاش چەندین مانگ شەڕی قورس بە سەرکەوتنی کوردانی سووریا لە ھەمبەر تیرۆریستانی تەکفیری کۆتایی پێ ھات.

٢٦ی ژانویە ساڵیادی ئەم سەرکەوتنەیە کە لە ٢٠١٥ دا لە لایەن ژنان و پیاوانی خەباتکاری کوردی سووریاوە تۆمار کرا.

سەرپەیڤ