کانونی دوھەم 28, 2021 23:29 Asia/Tehran
  • خۆسازدانی ھێزەکانی تورکیا بۆ ئەنجام دانی ئۆپراسیۆنی سەربازی لە ھەرێمی کوردستان

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ھەرێمی کوردستان باسی خۆسازدانی ھێزەکانی تورکیای سەقامگرتووی پارێزگای دھۆکی کردووە بۆ ئەنجام دانی ھێرشێکی سەربازی بۆ سەر شنگال.

سەرچاوەیەکی ئاسایشتی لە ھەرێمی کوردستان لە وتووێژێکادا لەگەڵ بنکەی «مەعلومە» ڕایگەیاندووە: تورکیا خەریکی ڕاھێنانی ھێزەکانی خۆیەتی لە بنکەی گەورەی ناوچەی «کانی ماسی» کە ٢٥٠٠ چەکداری تیادا مۆڵ داوە.

ئەم سەرچاوە ئاسایشتییە وێڕای ئاماژەکردن بۆ گەشتەکەی ئەم دواییەی وەزیری بەرەڤانیی تورکیا بۆ ھەولێر، تیشکی خستە سەر ڕەزامەند بوونی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەنجام گرتنی ھێزرشەکەی سەر شنگال.

«ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا ھەینیی ڕابردوو بە دەربڕینی ئەمەی کە وڵاتەکەی ئامادەی ھاوکارییە لەگەڵ دەوڵەتی عێراق لە مەڕ ڕاپەڕاندنی ئۆپراسیۆنی سەربازیی دژی چەکدارانی پەکەکە، ھەڕەشەی کرد کە لەوانەیە لە ناکاو ڕۆژێک لە ڕۆژان ھەڵکوتنە سەر «شنگال».

سەرپەیڤ