شوبات 06, 2021 22:43 Asia/Tehran
  • پرۆژەی ناساندنی جێنۆسایدی ئێزدیان بە فەرمی لە پەرلەمانی بەلجیکا دەستیپێکرد

بە دەستپێشخەریی پەرلەمانتارێکی دۆستی کورد پرۆژەی بە فەرمی ناساندنی جێنۆسایدی ئێزدیەکان لە پەرلەمانی بەلجیکا دەستی پێکرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دلاوەر خالد ئاژگەیی نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەورووپا رایگه‌یاند: بە دەستپێشخەریی پەرلەمانتاری دۆستی کوردستان دکتۆر جۆرج دالامان لە پارتی CDHی بەلجیکی و بە پاڵپشتی پارتی NVAی پرۆژەی بە فەرمی ناساندنی جێنۆسایدی خۆشک و برایانی ئێزدی لە پەرلەمانی بەلجیکا دەستی پێکرد.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: بڕیارە ئەم پرسە لە لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی بەلجیکا تاوتۆ بکرێت و دواتر لە دانیشتنێکی فەرمی پەرلەمان بخرێتە دەنگدان.

نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەورووپا لە پەیوەندی لە گەڵ جۆرج دالامان سوپاسی هەوڵەکانی کرد و پشتگیری و هاوکاری حکوومەتی هەرێمی بە مەبەستی سەرخستنی پرۆژەکە راگەیاند.

سەرپەیڤ