شوبات 07, 2021 10:47 Asia/Tehran
  • ئیحسان زەڵمی : شۆڕشی ئیسلامی ئێران یارمەتیدەری بزاڤی ڕزگاریی خوازیی کورد لە عێراق بووە

چاودێرێکی سیاسی لە ھەرێمی کوردستان گوتی : کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕابردوودا توانیویە هاوکار و پشتیوانی شۆڕشەکانی کورد دژ بە سەدام و حکوومەتە دیکتاتۆرەکانیتر بێت و ئەوەش یەکێک لەو هۆکارانەی کە میلەتی کورد هەموو کات ڕایگەیاندووە و وتوویە ئێمە قەرزداری ئێرانین.

 

لە سەروبەندی ساڵھاتی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ، ئێحسان زەڵمی، مامۆستا و چاودێری سیاسی خەڵکی هەرێمی کوردستان شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە دیمانەیەک دا لە گەڵ ئاژانسی دەنگوباسی مێھر گوتی : پشتیوانی ئێران لە سەر بزاڤی کورد و کاریگەری دانان لە سەر ئەوان لە رابردوودا بە دوو مەبەست بووە. یەکەم ئەوەی کە سەدام دوژمنی هاوبەشی ئێران و عێراق بوو و ئوپۆزیسیونی عێراقیش هۆکاری سەرەکی لاواز کردنی سەدام بوون واتە ئێران پشتیوانی بزاڤە ڕزگاری خوازەکانی کرد بۆ ئەوەی ئەم دوژمنە هاوبەشە لە ناو بچێت. هەروەها ئایین یەکێکیتر لە هۆکارەکانی پشتیوانی ئێران لەو بزاڤانە بوو. بە هۆی ئەوەی کە ئێران و عێراق خاوەن یەک ئایینن و کۆبوونەوەمان لە سەر ئەوە بۆتە هۆی پشتیوانی ئێران لە عێراق بۆ پاراستنی ئەم ئایینە پیرۆزە.

گوتیشی : کۆماری ئیسلامی ئێران لە رابردوودا هاوکاری شۆڕشی کوردان بووە و گەلی کورد ئەو کاتەی کە لێ قەومابێت توانیویە بچێتە لای ئەوان و ئەوانیش خزمەتیان کردوون و ئەم خزمەتەش لای کوردان هەر ماوە و تۆمار کراوە و ئێستاش خۆیان بە قەرزداری ئێران دەزانن. لە کاتی ئەنفال و کیمیاباراندا ئەوەی باوەشی بۆ کردینەوە و کوردانی ڕزگار کرد لەو ناڕەحەتییە، تەنیا کۆماری ئیسلامی ئێران بوو.

 

سەرپەیڤ