فراکسیۆنی یەکیەتی دەنگی بە ئۆمێد خوشناو نەدا
فراکسیۆنى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر ڕایگەیاند ، به‌بڕیارى سه‌رکردایه‌تى ده‌نگیان به‌ئومێد خۆشناو بۆ پارێزگارى هه‌ولێر نه‌داوه.
بە پێی راپۆرتی میدیاکانی ھەرێم ، نیار عوزێرى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر له‌فراکسیۆنى یه‌کێتى ڕایگه‌یاند، "هۆکارى ده‌نگنه‌دان به‌کاندیدى پارتى بۆ پۆستى پارێزگارى هه‌ولێر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى که سه‌رجه‌م حزبه‌کان له‌ڕابردوو ده‌نگیان به‌کاندیدى پارتى بۆ پۆستى پارێزگارى هه‌ولێرو به‌شێک له‌و به‌رٍێوه‌به‌ره گشتیانه داوه که پارتى دایناوه، به‌ڵام پارتى هیچ هه‌نگاوێک له‌حزبه‌کان نه‌هاتۆته پێشه‌وه.
وتیشى:"له‌به‌رئه‌و هۆکاره‌ى باسکرا سه‌رکردایه‌تى پێى باشبوه ده‌نگى پێنه‌ده‌ن‌و ده‌نگیان پێنه‌داوه".
له‌دواى متمانه وه‌رگرتنى له‌لایه‌ن فراکسیۆنى پارتى‌و پێکهاته‌کان ئومێد خۆشناو ڕایگه‌یاند، ده‌یه‌وێت ببێته خزمه‌تکارى هه‌موو ئه‌وانه‌ى ده‌نگیان پێداوه و ئه‌وانه‌ش ده‌نگیان پێنه‌داوه.