شوبات 11, 2021 22:11 Asia/Tehran
  • ڕەییسی: متمانە کردن بە ئەمریکییەکان ھەڵەیە

سەرۆکی ھێزی دادی کۆماری ئیسلامیی ئێران  ڕایگەیاند: مێژوو ئەوەی ئاشکرا کردووە کە متمانە کردن بە ئەمریکییەکان ھەڵەیە.

حوججەتولئیسلام وەلموسلمین «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆکی ھێزی دادی کۆماری ئیسلامیی ئێران  ڕۆژی پێنج شەممە لە دیدار لەگەڵ «ھۆشیار زێباری» ناردراوی تایبەتی «مەسعود بارزانی» سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا، بە دەربڕینی ئەمەی کە پارێزرانی ئاسایشت، ھێمنایەتی و ئەزوەنیی ھەرێمی کوردستان بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران گرینگە، بوونی ئەمریکا لە ناوچەکەی بە تێکدەری ئاسایشت و ھێمنایەتیی خەڵکی ناوچەکە٩ زانی.

حوججەتولئیسلام وەلموسلمین «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» وتیشی: ئەوەی ئێمە وەکو کۆماری ئیسلامیی ئێران دەمانەوێت، یەکگرتن و یەکانگیر بوونی تەواوی لایەنە کوردییەکانەو ھەرچەشنە ناکۆکی و دووبەرەکییەک لە نێوان لایەنە کوردەکان زیانە و بەستێن بۆ مانەوەی دوژمنان لە ناوچەکەدا خۆش دەکلت.

سەرۆکی ھێزی دادی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێشی داگرت: کوردستانی عێراق خاوەنی مێژوو، شارستانیەت و وێژەو داب و نەریتێکی دەوڵەمەندەو نابێ بھێڵین کلتوورو شێوەژیانی ڕۆژئاوایی بە سەر وەھا کلتوورو داب و نەریتێکی دەوڵەمەنددا زاڵ ببێت.

«ھۆشیار زێباری» ناردراوی تایبەتی «مەسعود بارزانی» سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانیش لە دیدارەکەدا خەباتی دژی تیرۆریستانی داعشی وەک نیگەرانییەکی ھاوبەشی ئێران و ھەرێمی کوردستان زانی و وتی: ھەوڵەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ بەرنگار بوونەوەو خاشەبڕ کردنی داعش لە ناوچەکەدا قەت لە بیر ناکەین.

ناردراوی تایبەتی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادە یی ھەرێمی بۆ ڕاپەڕێندرانی یاسای گەڕاندنەوەی تاوانباران لە نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران ڕاگەیاند.

سەرپەیڤ