شوبات 13, 2021 11:16 Asia/Tehran
  • دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان لە ڕیزی دەروازە ترانزیتییە فەرمییەکانی عێراق لابران

ڕێکخراوی دەروازە سنوورییەکانی عێراق، شانەی دەروازە ترانزیتییە فەرمییەکانی ئەو وڵاتەی ڕاگەیاند.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مەوازین نیوز، ئەو رێکخراوە بە بڵاو کردنەوەی بەڵگەیەک ڕایگەیاند ڕیرەوە زەوینییەکانی زەرباتیە، مەنزەرییە، تەریبیل، قائیم، عەرعەر و سەفوان، دەروازە ترانزیتییە فەرمییەکانی عێراقن.

ئەو ڕێکخراوە هەروەها ڕایگەیاندووە: لە ئێستادا، بابەتی ناساندنی دەروازە دەریاییەکان دوا دەخرێت و بەهۆی هەوڵنەدانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەڕێوە بردنی پەسەندکراوی ژمارە 13 ی لێژنەی وەزیران لە ساڵی 2019 (سەبارەت بە یەکسان کردنی ڕێگای گومڕوکی نێوان هەرێم و شوێنەکانی تری عێراق)، ڕێڕەوە سنوورییەکانی هەرێم وەکوو دەروازە ترانزیتی نەناسێندراون.

بە پێی ئەو بەڵگەیە، کومیتەیەکی هاوبەش لە ڕێکخراوە سنوورییەکان، ڕێکخراوی گومڕەکەکان و ڕێکخراوی گواستنەوەی جادەیی عێراق بە ئامانجی دیاری کردنی ڕێگاکان و تایبەتمەندییەکانی لەو دەروازە سنوورییانە پێک دێت.

ئەو بەڵگەیە، هەروەها فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی هاوبەش وەکوو بەرپرسی پاراستنی ئاسایشی بارهەڵگرەکانی ترانزیت و هەروەها ڕێگاکانی  ھاتنە ناو و ھاتنەدەریان دەناسێنێت.

سەرپەیڤ