بریندار بوونی سەربازێکی ئەمریکی دوابەدوای ھێرشەکەی سەر ھەولێر
کەناڵی تەلەفزیۆنیی «ئێن ئاڕ تی» باسی بریندار بوونی سەربازێکی ئەمریکیی کردووە دوابەڕدوای ھێرشە موشەکییەکەی سەر شاری ھەولێری ھەرێمی کوردستان.
کەناڵی تەلەفزیۆنیی «ئێن ئاڕ تی» وای بڵاو کردووەتەوە کە، دوابەدوای کەوتنی ٨ موشەک لە شاری ھەولێر ناوەندی ھەرێمی کوردستان، موشەکێکیش لە کونسولخانەی ئەمریکا لە ھەولێر کەوتووە کە لە ئەنجام دا بووەتە ھۆی بریندار بوونی سەربازێکی ئەمریکی.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە شەش لە موشەکەکان لە ناوچەکانی گردوپەڕی فڕۆکەخانەی نێونەتەوەیی ھەولێر کەوتووە و دوو لە موشەکەکانیش فڕۆکەخانەکەیان کردووەتە ئامانج.
لەم پەیوەندییەدا پەیامنێری ڕووداویش باسی ئەوەی کردووە کە، سەربازێکی ئەمریکی لە ئەنمجامی ئەو ھێرشانە بریندار بووە.
وەک باسی دەکرێت موشەکێکیش لە دیواری کۆنسولخانەی چین لە ھەولێر کەوتووە.
ھەواڵەکان دەربڕی ئەوەن کە زۆربەی موشەکەکان لە گەڕەکە پڕ حەشیمەت و قەرەباڵغەکانی ھەولێر کەوتوون، لەوانە گەڕەکی نازسیتی، و بەختیاری و وەزیران.
جێگای ئاماژەیە لە ئێستادا فڕۆکەخانەی ھەولێر داخراوەو ناوچەکە لە لایەن ھێزەکانی ئاسایشتی ھەرێمەوە گەمارۆ دراوە.