سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان داوا لە ھاوڵاتیانی ھەرێم دەکات لە سەرەخۆ بن
«مەسرور بارزانی» سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لە پاش ھێرشە موشەکییەکانی سەر شاری ھەولێر، وێڕای ئیدانەکردنی ئەو ھێرشانە داوای لە ھاوڵاتیانی ھەرێمیش کرد کە لەسەرەخۆبن.
بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ھەرێمی کوردستان،«مەسرور بارزانی» سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان له تویتێکدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی رایگەیاندووە،له‌گه‌ڵ «مسته‌فا کازمی»سەرۆک وەزیرانی عێراق له‌په‌یوه‌ندیدایه بۆ هه‌ماهه‌نگی و دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی کرده‌وه تیرۆرستیه‌که‌ی سەر شاری هه‌ولێر.
بارزانی ڕاشیگەیاندووە: به توندی ئیدانەی هێرشه موشه‌کییه‌که‌ی سەر شاری هه‌ولێر ده‌که‌م و داوا له کوردستانییانیش ده‌که‌م ئارام و لەسەرەخۆبن.
سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، هێزه ئه‌منیه‌کانمان لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی وردیان ده‌ست پێ کردووه و له‌گه‌ڵ «مسته‌فا کازمی» سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له په‌یوه‌ندیدام بۆ هه‌ماهه‌نگیی پێویست به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م کرده‌وه تیرۆریستییه.
سه‌عات ٩ و ٣٠ خوله‌کی شه‌وی دووشه‌ممە لە سەر سێ شەممە چه‌ند مووشه‌کێک ئاراسته‌ی شاری هه‌ولێری ھەرێمی کوردستان و ده‌وروبه‌ری کران کە فڕۆکەخانەی نێونەتەوەی ھەولێر،شارۆچکەی نازسیتی، گەڕەکەکانی بەختیاری، وەزیران و مەیدانی ئاژەڵان، گردوپەڕی کۆنسولخانەکانی ئەمریکاو چین لە ھەولێر ئەو شوێنانەن کە موشەکەکانیان تێ گیراوە.