شوبات 16, 2021 09:54 Asia/Tehran
  • پەیوەندیی تەلەفۆنیی «مەسرور بارزانی»و «ئانتۆنی بلینکێن» پەیوەست بە ھێرشە موشەکییەکانی سەر ھەولێر

«مەسرور بارزانی» سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان و «ئانتۆنی بلینکێن» وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە بارەی ھێرشە موشەکییەکانی سەر شاری ھەولێر لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا ڕەھەندە جۆربەجۆرەکانی ئەو ھێرشەیان لێک دایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی «وشە»،حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاندووە: بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە «ئانتۆنی بلینکێن»ی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پێوەندی بە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد و لە هێرشە مووشەکییەکەی شەوی ڕابردووی سەر هەولێریان پێکەوە شی کردەوە.

وەک لە بەیاننامەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دا ھاتووە، لەو پێوەندییە تەلەفۆنییەدا لە بارەی هێرشە مووشەکییەکەی شەوی ڕابردووی سەر هەولێر وتووێژ کراوەو هەردوولا هاوخەمیی خۆیانیان بۆ قوربانییەکانی هێرشەکە دەربڕیوە .

 سەرۆکی حکوومەت ئەو هێرشەی بە هێرشێکی ترسنۆکانە ناو بردووە و داوای لە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کردووە کە، پشتگیریی لە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی هاوبەشی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی بکات بۆ ناس کران و  دادگاییکردنی بکەرانی ئەم هێرشە.

سه‌عات ٩ و ٣٠ خوله‌کی شه‌وی دوو شه‌ممە لە سەر سێ شەممە چه‌ند مووشه‌کێک ئاراسته‌ی شاری هه‌ولێری ھەرێمی کوردستان و ده‌وروبه‌ری کران کە فڕۆکەخانەی نێونەتەوەی ھەولێر،شارۆچکەی نازسیتی، گەڕەکەکانی بەختیاری، وەزیران و مەیدانی ئاژەڵان، گردوپەڕی کۆنسولخانەکانی ئەمریکاو چین لە ھەولێر ئەو شوێنانەن کە موشەکەکانیان تێ گیراوە.

سەرپەیڤ