شوبات 17, 2021 04:01 Asia/Tehran
  • فڕۆکەخانەی نێونەتەوەیی هەولێر چالاک بووەوە

فڕۆکەخانەی نێونەتەوەیی هەولێر، ڕۆژی سێ شەممە ١٦ی شوبات گەشتە نێونەتەوەییەکانی دەست پێ کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر،فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئاگاداری نامەیەک دا ڕایگەیاند: لەپاش ھێرشە موشەکییەکان بۆ سەرفڕۆکەخانەی نێونەتەوەیی هەولێرو چەند گەڕەکێکی ئەم شارە کە کوژراوو برینداری لێ کەوتوە، بڕیار درا گەشتە ئاسمانییەکانی ئەم فڕۆکە خانەیە ڕابگیردرێت.

ھەر لەم پەیوەندییەدا «ئەحمەد هوشیار» بەڕێوبەری فڕۆکەخانەی نێو نەتەوەیی هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لە ئێستادا هیچ کێشەیەک لە فڕۆکەخانەی نێونەتەوەیی هەولێر بوونی نییە و گەشتیارانی کوردستان و عێراق دڵنیا بن کە گەشتەکان دەست پێ دەکاتەوە و هەموو کارەکانی فڕۆکەخانە لەژێر کۆنترۆڵدایە.

جێگای ئاماژەیە «مەسرور بارزانی» سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش لە دوایین ڕاگەیەنراوی دا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک جەختی لەوە کردەوەکە، هەرچەند ناحەزان و تیرۆریستان، هەوڵی ئازاردانی گەلەکەمان بدەن و بە کردەوەکانی ترسنۆکانەیان خەریکی تێکدانی سەقامی هەرێمی کوردستان بن و بیانەوێ کۆسپ لە سەر ڕێگای  سەرکەوتن و پێشکەوتنمان بنێنەوە، بەڵام ئێمە بە لێبڕاوییەکی زیاترەوە ، ڕووبەڕوویان دەبینەوە و لە ڕێڕەوی خۆمان بەرەو سەرکەوتن ناوەستین.

سەرپەیڤ