شوبات 20, 2021 23:34 Asia/Tehran
  • دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران بۆ دوو حەوتە دادەخرێت

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران رایگەیاند لەسەر داوای کۆماری ئیسلامی ئێران دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران بۆ ماوەی دوو هەفتە دادەخرێت.

 

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران ڕایگەیاند ، ئێران ئاگاداری کردوونەتەوە کە لە سبەینێ‌ (ڕۆژی یەکشەممە)وە دەروازەکە تا دوو هەفتەی تر دادەخرێت.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، بە تەنیا هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان کە لە ئێرانن دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ هەرێم و هاووڵاتیانی ئێرانی کە لە هەرێمی کوردستانن دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ وڵاتی خۆیان لە ئێران.

سەرپەیڤ