وەزارەتی تەندروستی هەرێم: پێنج حاڵەتی کۆڕۆنای گۆڕاو لە هەرێمی کوردستان تۆمار کرا
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند: ئەو پێنج کەسەی گومانی توشبوونیان بە زنجیرەی نوێی کۆرۆنا لێدەکرا، ئەنجامی پشکنینەکانیان پۆزەتیڤ دەرچوو.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ یەک شەممە ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی بە میدیاکانى رایگەیاند: ئەو پێنج کەسەی کە گومانی توشبوونیان بە کۆرۆنای گۆڕاو لێدەکرا، ئەنجامەکەیان دەرچوو کە پۆزەتیف بووەو دەرکەوتووە کە تووشى کۆرۆناى گۆڕاو بوون.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاماژەى بەوەشکردوە ئەو پێنج توشبووە لە پارێزگای هەولێرن و چەند حاڵەتێکی دیکەی گوماناوی دیکەش هەن.
هەروەها ئەوەشى خستەڕوو کە تەندروستیی پێنج تووشبووەکە جێگیرە، تووشبووەکان لە ماوەی رابردوودا گەشتی دەرەوەی وڵاتیان نەکردووە.
ناوبراو جەختیشیکردەوە، وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە گەڕان بەدوای سەرچاوەی تووشبوونەکە.
بڕیارە سبەی دوو شەممە لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لەبارەى نوێترین رێکارو بڕیارەکانى تایبەت بە رووبەروونەوەى کۆرۆنا کۆببنەوە و کۆمەڵێک رێکاری نوێ بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنای گۆڕاو رابگەیەنن.