شوبات 22, 2021 23:38 Asia/Tehran
  • جووتیار عادڵ: پێنجشه‌ممه‌ ده‌ست به‌ دابه‌شکردنى موچه‌ ده‌کرێت

‌وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم له‌ کۆنفرانسێکى رۆژنامه‌وانى و پاش ته‌واوبوونى کۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ى باڵاى روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى کۆرۆنا به‌ فه‌رمى کاتى دابه‌شکردنى موچه‌ى ئه‌م مانگه‌ى راگه‌یاند رۆژى 25 مانگ پێنجشه‌ممه‌ ده‌کات.

جوتیار عادل وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم له‌ کۆنفرانسێکى رۆژنامه‌وانى و پاش ته‌واوبوونى کۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ى باڵاى روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى کۆرۆنا رایگه‌یاند:" له‌ 25ى ئه‌م مانگه‌وه‌ به‌ فه‌رمى ده‌ست به‌ دابه‌شکردنى موچه‌ ده‌کرێت".

موچه‌ى ئه‌م مانگه‌ به‌ لێبڕینى له‌سه‌دا 21% بۆ فەرمانبەران و بۆ پله‌ باڵاکان به‌ لێبرینى له‌سه‌دا 50% ده‌بێت.

ھەروەھا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، حکومه‌تى عێراق بڕى (٢٦٨) ملیار دینار پاره‌ى گه‌نمى جوتیارانى ڕه‌وانه‌ى هه‌رێمى کوردستان کرد.

ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ نیوه‌ى ئه‌و بڕه‌ فه‌رمییه‌یه‌ که‌ لاى به‌غدایه‌و هى ساڵانى (2014-2015-2016)یه‌.

سەرپەیڤ