بوردومانی قورسی دھۆک لە لایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە
شوبات 24, 2021 02:37 Asia/Tehran
سەرچاوە عێراقییەکان باسی بوردومانی قورسی «دھۆک»ی باکووری ئەم وڵاتەیان کردووە لە لایەن فڕۆکەشەڕکەرەکانی تورکیاوە.
بە پێی ڕاپۆرتی سابرین نیوز، فڕۆکەشەڕەکەرەکانی «ئێف_١٦»ی تورکیا ڕۆژی ڕابردوو ناوچەگەلێکی پارێزگای «دھۆک»یان لە ھەرێمی کوردستان دایە بەر پەلامار.
بە پێی ڕاپۆرتی کاربەدەستانی ھەرێمی کوردستان، دانیشتووتانی زیاتر لە ٥٠٠ گوندی ئەم ناوچەیە ماڵ و حاڵی خۆیانیان لە بەر ئەم ھێرشانەی تورکیا بەجێ ھێڵاوە.
تورکیا بەتایبەت لە ماوەی دووساڵی ڕابردوو بە بیانووی بوونی چەکدارانی پەکەکە دەستیان داوەتە زنجیرە پەلامارێک لەژێر ناوی «پەنجەی بەور»و «چنگی ھەڵۆ» لە باکووری عێراق دا کە ئەمەش ئیدانەکرانی بەربڵاوی بەرپرسان و ڕەوتە سیاسیەکانی عێراقی لێ کەوتووەتەوە.