شوبات 24, 2021 07:25 Asia/Tehran
  • لە هەرێم بۆ داوەت و شایى و پرسه‌و سه‌رقه‌بران سزاى 2ملیۆن دیناری دیاریکرا

وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌یانى ژماره‌ 7 ساڵى 2021 بڵاوکرده‌وه‌و تێیدا هاتوه‌ که‌ داوه‌ت و شایى و دانانى پرسه‌و چونه‌سه‌رقه‌بران قه‌ده‌غه‌یه‌و سه‌رپێچیکار بڕى 2 ملیۆن دینار سزا ده‌درێت .

 

بەپێی هەواڵی شارپرێس ، وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌ به‌یانى ژماره‌ 7 تایبه‌ت به‌ خۆپارێزى له‌ بڵاوبونه‌وه‌ى کۆرۆنا و له‌سه‌ر راسپارده‌ى لیژنه‌ى باڵا بڕیاردراوه‌ به‌، به‌رده‌وامى پرۆسه‌ى خوێندن، هیچ گردبونه‌وه‌یه‌ک بۆ بۆنه‌کانى مانگى ئادار ئه‌نجام نادرێت، سنوردرارکردنى هاتنى گه‌شتیار له‌ ناوچه‌کانى ترى عێراق بۆهه‌رێم و پابه‌ندکردنى هاوڵاتیان به‌به‌ستنى ماسک و قه‌ده‌غه‌کردنى ئاماده‌بوونى هاووڵاتیان وه‌ک هانده‌ر له‌ یاریگاکان.هه‌ر له‌ به‌یانه‌که‌دا هاتوه‌، داوه‌ت و شایى و چونه‌سه‌رقه‌بران و پرسه‌ قه‌ده‌غه‌یه‌و بنکه‌ى پۆلیس و موختار به‌رپرسیارن و هه‌رکه‌سێک پابه‌ند نه‌بێت دوو ملیۆن دینار سزا ده‌درێت ئه‌نجامدانى رێوره‌سمه‌ ئاینیه‌کانیش بۆ ئاینه‌ جیاوازه‌کان ده‌بێت له‌ ژێر ڕێو شوێنى توندى خۆپارێزیدا بێت.

 

هه‌ڵکشانى توشبوانى کۆرۆناو بڵاوبونه‌وه‌ى کۆرۆناى گۆڕاو واى له‌ حکومه‌تى هه‌رێمکرد که‌ بڕیارى نوێ بۆ خۆپارێزى ده‌ربکات و به‌شێکى بڕیاره‌کان جێبه‌جێکردنه‌که‌ى ده‌که‌وێته‌ ئه‌ستۆى حکومه‌ته‌ خۆجێیه‌کان.

سەرپەیڤ