تووشبوان و گیان لەدەستداوانی کۆرۆنا لە ھەرێم لە زیادبووندان
شوبات 24, 2021 16:16 Asia/Tehran
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند، له‌دوێنێوه، 178 (سه‌د و حه‌فتا و هه‌شت) تووشبوی نوێی کۆرۆنا تۆمارکران و سێ تووشبوش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، له دوێنێوه 4013 (چوار هه‌زار و سێزده) پشکنینی نوێی کۆرۆنا کراون، 178 (سه‌د و حه‌فتا و هه‌شت) تووشبوی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون، 77 (حه‌فتا و حه‌وت) له هه‌ولێر، 23 (بیست و سێ) له سلێمانی، 71 (حه‌فتا و یه‌ک) له دهۆک، 2 (دو) که‌سیشیان له گه‌رمیان بوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردوه، 77 (حه‌فتا و حه‌وت) تووشبوی کۆرۆنا چاکبوونه‌ته‌وه و ڤایرۆسه‌که‌یان په‌ڕاندوه، سێ تووشبوش گیانیان له‌ده‌ستداوه که یه‌کێکیان له هه‌ولێر و دوو که‌سه‌که‌ی دیکه‌ش له پارێزگای دهۆک بوون.