شوبات 24, 2021 18:00 Asia/Tehran
  • گەشبینیی وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە بارەی رێککەوتن لەگەڵ بەغدا

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دڵنیایە دەگەنە رێککەوتن لەگەڵ بەغدا و گفتوگۆکان زۆر ئەرێنین لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە.

بە پێی ھەواڵی میدیای وێستگە نیوز ، جوتیار عادڵ، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی هەواڵیدا رایگەیاند، ، وەکو حکومەت پێیان خۆشە موچە بە رێژەی %100 دابینبکەن، بەڵام لە ئێستادا ناتوانن".

وتەبێژی حکومەت ئاماژەی بەوەش کرد، هەرکات بڕە پارەی پێویست هەبوو، موچە وەکو خۆی دابەشدەکەن.

سەبارەت بە گەرانەوەی وەفدی هەرێم، جوتیار عادل دەڵێت، کەی بە پێویست زانرا، شاندی هەرێم سەردانی بەغدا دەکەن.

هەروەها دڵنیایی دەدات و دەڵێت، " بە گوێرەی دەستوور پابەندی رێککەوتنەکان دەبین لەگەڵ بەغدا، هەرێم پابەندە بە هەموو ئەو کارانەی لەسەر شانیەتی و هەموو داواکارییەکانمان واقیعین، هیوادارین لایەنە سیاسییەکان لە دۆخی ئابووری عیراق و هەرێم تێبگەن و لە هەر ئەگەرێکی رێکنەکەوتنا، هەردوولا زەرەرمەند دەبین".

سەرپەیڤ