شوبات 28, 2021 07:08 Asia/Tehran
  • بەرپاکرانی دووھەمین پیشانگای تایبەتیی ئێران لە سلێمانیی ھەرێمی کوردستان

سەرکونسولی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی، باسی بەرپاکرانی دووھەمین پیشانگای تایبەتیی ئێرانی کرد لە شاری سلێمانیی ھەرێمی کوردستان.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «مەھدی شوستەری» سەرکونسولی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی، ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند: دووھەمین پیشانگای تایبەتیی ئێران لە سلێمانی بە گوێرەی ئەو مۆڵەتەی لە لایەن ڕێکخراوەی گەشەی بازرگانیی ئێرانەوە دەرکراوە، لە ٢٥ ھەتا ٢٩ی مانگی مای زاینی «چوارەم ھەتا ھەشتەمی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠٠ی کۆچیی ھەتاوی» لە ناوەندی پیشانگا نێونەتنەوەییەکانی سلێمانی بەرپا دەکرێت.

«شوشتەری» وێرای ئاماژە کردن بە ھۆگریی بازرگانان و سەوداکاران و خەڵکی ھەرێمی کوردستان بە کاڵاو کەل و پەل و بەرھەمەکانی ئێران و ھەروەھا بەستێن و دەرفەت و تایبەتمەندییەکانی بازاڕی ئێستای عێراق بۆ کۆمپانیاو بەرھەمی ئێرانی، بانگێشتنی کۆمپانیا بەتواناو وەجمەندەکانی ئێرانی کرد بۆ بەشداریی چالاکانە لەو پیشانگایەدا.

«شوشتەری» وتیشی: کۆمپانیای پیشانگا ھەمیشەییە نێونەتەوەییەکانی باشووری پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوای ئێران، بەڕێوەبەری ئەم پیشانگایەیە.

جێگای ئاماژەیە ، یەکەم پیشانگای تایبەتیی ئێران ساڵی ٢٠٢٠ لە شوێنی پیشانگانێونەتەوەییەکانی سلێمانی و بە ئامادە بوونی زیاتر لە سەد کۆمپانیای ئێرانی بەرپا کرا.

سەرپەیڤ