سنووری سەیرانبەن بە فەرمی چالاک دەکرێت
کۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی کۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌رێمی کوردستانی عێراق تایبه‌ت به به فه‌رمی کردنی سنووری سه‌یرانبه‌ن بەڕێوە چوو.
بە پێی ڕاپۆرتی کۆنسولخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانیی ھەرێمی کوردستان، رۆژی یه‌کشه‌مه به‌رواری ٢٨ی شوباتی ٢٠٢١ی زایینی کۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی کۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌رێمی کوردستانی عێراق له شاری بانه به‌مه‌به‌ستی تاوتوێ کردنی ره‌وتی جێبه‌جێ کردنی بەفه‌رمی بوونی سنووری سه‌یرانبه‌ن و ده‌ستپێکردنی هاتوچۆی گه‌شتیار له‌م سنوره‌وه به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه به ئاماده‌بوونی شاندی کۆماری ئیسلامیی ئێران به سه‌رۆکایه‌تی «به‌همه‌نی مورادنیا» پارێزگاری کوردستان و به ئاماده‌بوونی «مه‌هدی شوشته‌ری» سه‌رکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران له سلێمانی، «جه‌عفه‌ری» جێگری ڕێکخستنی کاروباری ئابووریی پارێزگاگە، «ره‌حیمی» نوێنه‌ری سهقزو بانە له مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران و کۆمه‌ڵێک له به‌ڕێوبه‌رانی ھاوپه‌یوه‌ندی پارێزگای کوردستان و شاندی هه‌رێمی کوردستانی عێراق به سه‌رۆکایه‌تیی لیوا« چه‌تۆ ساڵح» بریکاری وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان و به ئاماده‌بوونی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و جێگری پارێزگار‌و به‌شێک له به‌ڕێوبه‌رانی ئه‌م پارێزگایه به‌رێوه‌چوو.
لە کۆبوونەوەکەدا حکومه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران و حکومه‌تی ناوه‌ندیی عێراق وێڕای ڕەزامەند بوون بە بەفه‌رمی کرانی سنووری سه‌یرانبه‌ن، له‌سه‌ر پێویستیی چاره‌سه‌رکرانی که‌م و کورییه‌کان و دروست کردن و پتهوکردنەوەی ژێرخانه پێویسته‌کانی زووترین کات، ڕێککەوتن.
جێای ئاماژەیەد ، شاندەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و هه‌رێمی کوردستان له پێش کۆبوونه‌وه‌که،له نزیکه‌وه ئاگاداری ژێرخانه‌کان و پێداویستیه‌کانی هه‌ردولای سنوورەکە بوونەوە.