پارێزگاری سلێمانی: ئهمڕۆ ڤاکسینی کۆرۆنا دهگاته ههرێم
هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، ئەمڕۆ ڤاکسینی کۆرۆنا دەگاتە هەرێمی کوردستان، کە پشکی هەرێم لە ڤاکسینەکەدا بڕی 110 هەزار ژەمە.هاوکات هێرش سەلیم جێگری تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، ڤاکسینەکە سەرەتا بۆ کارمەند و دەزگاکانی تەندروستی بەکاردەهێنرێت و دواتریش بۆ کەسانی نەخۆشی درێژخایەن و ئەو نەخۆشانەی بەپەلەن بە کاردەهێنرێت.
بە پێی ھەواڵی وێستگەنیوز ، پێشتر، رههێڵ فهرهیدوون بریکاری وهزارهتی تهندروستی هەرێم رایگەیاند، بڕیاره رێژهیهکی زۆر ڤاکسین بێته ههرێمی کوردستانهوه سهرهتا بهو کهسانه دهدرێت که له هێڵی پێشهوهی رووبهڕوبوونهوهی ڤایرۆسهکهن.
ئاشکرای کرد، "ژمارەیەک بڕیاری لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا وەک پێویست جێبەجێنەکراون، بەتایبەتی هاتنی بە لێشاوی گەشتیاران.
"لەلایەکی دیکەشەوە، خالس قادر بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی تەندروستی بە میدیاکانی عیراقی راگەیاندووە، "پشکی هەرێم لە کاروانی یەکەمی ڤاکسینە چینیەکەدا، 300 هەزار ژەمە و سەرەتا دەدرێت بەو کەسانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە و ئەوانەی بەرگریان لاوازە و کارمەندانی ئەمنی و دواتر هەموو هاوڵاتیان".
هاوکات، دوو رۆژ لەمەو بەر وەزارەتی تەندروستی عیراق رایگەیاند، بڕیاربوو ئەمڕۆ ڤاکسینی کۆرۆنای فایزەر بگاتە بەغدا، بەڵام کۆمپانیاکە لە پەیامێکدا داوای لێکردون یاسایەک دەربکەن بۆ پاراستنی کۆمپانیاکە لە بەرپرسیارێتی و قەرەبووکردنەوە.