په‌رله‌مانی ھەرێمی کوردستان رۆژی دوشەممە کۆدەبێتەوە
سه‌رۆکی په‌رله‌مانى کوردستان بانگهێشتی پەرلەمانتارانی کرد بۆ کۆبونەوەی پەرلەمان لە کاتژمێر 11:00ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی دوشه‌ممه 8ی شوبات.
د.ڕێواز فایق، سه‌رۆکی په‌رله‌مانى کوردستان لە نوسراوێکدا رایگەیاندوە، "پشت به‌ستن به‌حوکمی بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (18)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی کوردستان-عێراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌کانی په‌رله‌مان بکه‌ین بۆ دانیشتنی ژماره (2)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی کوردستان-عێراق، له‌کاتژمێر 11:00ی پێشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی دوشه‌ممه رێکه‌وتی 8/3/2021، تکایه له‌کاتی دیاریکراودا ئاماده‌بن".
بەپێی به‌رنامه‌ی کاری کۆبونەوە، لەتەوەری یەکەمدا ڕاوبۆچونی پەرلەمانتاران سەبارەت بەڕاپەڕینەکەی گەلی کورد لە ساڵی 1991 دەخرێتەڕو.
هاوکات لە تەوەری دوەمی کۆبونەوەکەدا خوێندنه‌وه‌ی دوه‌م بۆ پێشنیازەیاسای (پاراستنی بەرهەمە خۆماڵییەکان لەهەرێمی کوردستان-عێراق)، به‌پێی حوکمی مادده‌کانی (87، 88، 89) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی کوردستان دەکرێت.