پاپای ڤاتیکان گەیشتە ھەولێر
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i393754-پاپای_ڤاتیکان_گەیشتە_ھەولێر
کەمێک پێش ئێستا پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیکان گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە پشوازی لێکرا و لەگەڵ لەهۆڵی فڕۆکەخانە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان و کەسایەتییە ئاینییەکان کۆدەبێتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 07, 2021 05:48 Asia/Tehran
  • پاپای ڤاتیکان گەیشتە ھەولێر

کەمێک پێش ئێستا پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیکان گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە پشوازی لێکرا و لەگەڵ لەهۆڵی فڕۆکەخانە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان و کەسایەتییە ئاینییەکان کۆدەبێتەوە.

بەگوێرەی کارنامەی سەردانەکەی پاپا، کاتژمێر 08:00 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەکەی پاپا فرانسیس گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر  و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێکرا.

دوای کۆبوونەوەکانی لە هەرێمی کوردستان پاپا فرانسیس بەرەو موسڵ بەڕێدەکەوێت و دەچێتە ناوچەی هەبوت و لە کەنیسەی موسڵ نوێژ بۆ قوربانیانی شەڕی داعش  دەکات.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ پاپا فرانسیس دەگەڕێتەوە هەولێر و کاتژمێر 4:00ی دوانیوەڕۆ لە یاریگەی شەهید فرەنسۆ هەریری لە هەولێر بە بەشداریی 10 هەزار کەس گەورەترین رێوڕەسمی نزای ئێوارەی یەکشەممە بەڕێوەدەبات کە زیاتر لە 200 ئاژانسی هەواڵیی جیهانیی مەراسیمەکە دەگوازنەوە.