ئادار 08, 2021 17:00 Asia/Tehran
  • لە هەرێمی کوردستان 344 کەسی دیکە توشی کۆرۆنا بوون

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ 8ی ئازار ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند 344 کەس توشی کۆرۆنا بوون و چوار کەسیش گیانیانلەدەستداوە.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند، “162 کەس لە هەولێر توشی کۆرۆنا بوون، لە سلێمانی 87 کەس، دهۆک 89 توشبوو و لە گەرمیانیش شەش کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون”.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە چوار حاڵەتی مردن لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا تۆمارکراون کە دووانیان لە هەولێر و دووانیشیان لە دهۆک تۆمارکراون.

بەپێی ئامارە گشتییەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا 110 هەزار و 856 کەس توشی کۆرۆنا بوون لەو ژمارەیەش 104 هەزار و 602 کەس چاکبوونەتەوە و سێ هەزار و 541 کەسیش بە کۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە.

لە لایەکی دیکەوە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە 8ی ئازار ڕایگەیاند کە ڕێگە بە گەشتیاری بیانی دەدرێت  لەسەرجەم دەروازەکانەوە بێنە هەرێمی کوردستان بەمەرجێک پشکنین کۆرۆنا بکەن.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “پێویستە هەر گەشتیارێکی عێراقی و بیانی دێتە هەرێمی کوردستان بەر لە 72 کاتژمێر پشکنینی کۆرۆنا ئەنجام بدات و ئەنجامەکەشی پۆزەتیڤ بێت”.

هەروەها ئاماژە بەوەکراوە، “هەر گەشتیارێک دێتە هەرێمی کوردستان دەبێت خۆی کەرەنتین بکات بۆ ئەو ماوەیەی وەزارەتی تەندروستی دریاریدەکات”.

سەرپەیڤ