ئادار 14, 2021 20:52 Asia/Tehran
  • ناوەندی بازرگانی و پێشانگای هەمیشەیی بازرگانی ئێران لە هەرێمی کوردستان لە سلێمانی دەکرێتەوە

مەهدی شوشتەری سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی رایگەیاند : بەم نزیکانە ناوەندی بازرگانی و پێشانگای هەمیشەیی بازرگانی ئێران لە هەرێمی کوردستانی عێراق لە سلێمانی دەکرێتەوە.

ئامانج لە پێکهێنانی ئەم ناوەندە کە مۆڵەتی کارکردنی لە فەرمانگەی گەشەپێدانی بازرگانی ئێرانەوە وەرگرتووە، خستنەڕووی راستەوخۆی کاڵا و بەرهەمە ئێرانیەکانە بۆ بازرگانانی عێراق و هەرێمی کوردستان، ناساندنی کاڵای کواڵێتی بەرزی ئیرانی و راوێژکاری بازرگانی و یاسایی بۆ چالاکانی ئابووری و بازرگانی هەردوولایە.

شوشتەری لە درێژەی قسەکانی دا گووتی:  ئەم ناوەندە لە رووبەرێکی نزیک بە ٦ هەزار مەتری چوارگۆشەدا و بە توانای گونجاو، وا بریارە خانەخوێی ۱۰۰ برەندی باڵای ئێران بکات.

سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران داوای لە کۆمپانیا بە تواناکان و خوازیارانی ئێرانی کرد بۆ وەرگرتنی زانیاری و تۆمارکردنی ناو بو بەشداری کردن لەم ناوەند و پئشانگا هەمیشەییە، پەیوەندی بە کۆمانیای "ئیرسارسانە"وە بکەن.

سەرپەیڤ