ئادار 27, 2021 15:18 Asia/Tehran
  • سێ جۆرى نوێى کۆرۆنا له‌هه‌رێمی کوردستان تۆمار کراون

به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى ته‌ندروستىی ھەرێمی کوردستان ئاشکرایده‌کات، "ئێستا لەقۆناغی مەترسیداین‌و بەپێی ئەنجامی پشکنینه‌کانیش جگە لەکۆرۆنا کۆنەکە، سێ جۆری دیکەی کۆرۆنای گۆڕاومان دیاریکردوە".ده‌شڵێت:"حکومەتی هەرێمیش نەیتوانیوە وەک وڵاتان ڕێکاری زانستی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا بگرێتەبەر".

 

بە پێی ھەواڵێکی شارپرێس ، د.سه‌باح هه‌ورامى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى ئاشکرایکرد، "ئێستا لەقۆناغی مەترسیداین‌و بەپێی ئەنجامی پشکنینه‌کانیش جگە لەکۆرۆنا کۆنەکە، سێ جۆری دیکەی کۆرۆنای گۆڕاومان دیاریکردوە".

هه‌ورامى له‌فه‌یسبوکى خۆیه‌وه‌ ڕه‌خنه‌ى له‌حکومه‌تی ھەرێم گرتووه‌ و نوسیویه‌تى:"حکومەتی هەرێمیش نەیتوانیوە وەک وڵاتان ڕێکاری زانستی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا بگرێتەبەر".

به‌وته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى سلێمانى، "زۆر شوێن بەهێندەی خوێندنگەکان گرنگ نین‌و کراونەتەوە، کەچی خوێندنگەکان تائێستا داخراون".

ده‌شڵێت:"دوای ئەوەی ژمارەیەک کیتی تایبەت بەپشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاومان هێناوەو پشکنینمان کردوە، توانیمان سێ جۆری ڤایرۆسی گۆڕاوو جۆرە کۆنەکە دەستنیشانبکەین لەنێوان ئەوکەسانەی پشکنینەکەمان بۆ ئەنجامداون، بۆیه‌ داوا لەهاوڵاتیان دەکەم پابەندی خۆپارێزی بن".

سەرپەیڤ