ئادار 27, 2021 21:29 Asia/Tehran
  • پەلاماری ھێزەکانی ئەرتەشی تورکیا بۆسەر پەکەکە لە باکووری عێراق

بە پێی راپۆری ئاناتولی ، ھێزەکانی ئەرتەشی تورکیا بە پەلامار بۆسەر بنکەی ھێزەکانی پەکەکە لە باکووری عێراق ئەندامێکی دێرینی پەکەپەیان کوشت .

ھەواڵدەریی حکومەتیی تورکیا ئاناتولی راپۆریدا ، حسێن ئیناڵ ئەندامی پەکەکە بەر لەوە لە لایەن ھێزە ئاسایشیەکانی تورکیاوە لەژێر راوەدوونان دابوو . 

پەلامارەکانی ئەرتەشی تورکیا بۆسەر ھێزەکانی پەکەکە لە ھەرێمی کوردستان لە کاتێک دا درێژەی ھەیە کە کاربەدەستانی عێراق بە جاران ئەم پەلامارانەیان  ئیدانە کردووە و وەک پێشێلکردنی سەروەریی و یەکپارچەیی خاکی ئەم وڵاتەی دەزانن  .

تورکیا لە دوو ساڵ لەمەوبەرەوە بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان، بەردەوام پەلامار دەکاتەسەر ناوچە جیاجیاکانی عێراق و سوریا. 

سەرپەیڤ