وەزیری تەندروستیی ھەرێم : دۆخی ھەرێمی کوردستان لە باری پەتای کۆرونا مەترسیدار بووە
ئادار 28, 2021 11:28 Asia/Tehran
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، تەنها تا ١٢ی شەوی رابردوو لەسەر ئاستی هەرێم ١١ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە.
لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەیەتی فەیسبووک بەناوی " هۆشداریەکی ترسناک " د. ئاسۆ حەوێزی وەزیری تەندروستی نووسیوویەتی " بەپێی زانیاریە سەرەتاییەکان، ئەمڕۆ زۆرترین ژمارەی تووشبووی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراوە و ژمارەیەکی زۆریش داخیلی نەخۆشخانەکان کران و قەرەوێلەکانی بەشی چاودێری چڕ خەریکە پڕ دەبێتەوە و جێگا نامێنێت".
لە درێژەی نووسینەکەدا، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی دەڵێت " بەداخەوە، بەهۆی پابەند نەبوون بە بڕیارەکان و رێنماییەکانی تەندروستی، دوای تێپەڕینی چوار مانگ و لەم ساڵدا بۆیەکەمین جار مردن بەهۆی کۆڕۆنا ژمارەی پێوانەیی تێپەڕاند و تەنها تا کاتژمێر ١٢ شەو ١١ مردن لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا".