سەرۆک کۆماری فەرەنسا لە کۆشکی ئێلیزە پێشوازیی کرد لە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان
«ئێمانۆئێل مەکرۆن» سەرۆک کۆماری فەرەنسا ئەمڕۆ سێ شەممە لە کۆشکی ئێلیزە پێشوازیی کرد لە «نێچیرڤان بارزانی» سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و پێکەوە کۆ بوونەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی سەرچاوە میدیاییەکانی ھەرێمی کوردستان ، «نێچیرڤان بارزانی» سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ڕۆژی ڕابردوو لەسەر بانگێشتی فەرمیی سەرۆک کۆماری فەڕەنسا گەییشتە پاریسی پێتەختی ئەم وڵاتە و ئەمڕۆ سێ شەممەش لەگەڵ «ئێمانۆئێل مەکرۆن» کۆبووەوە.
پێشتر فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند بوو کە، ئەم سەردانە بۆ پەرەپێدانى پەیوەندییەکانى نێوان هەردوولایە و بە تایبەت پرسى سەقامگیرى لە عێراق و رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و هەرێمى کوردستان و پرسى شەڕ دژى تیرۆر و روبەڕوبوونەوەى توندڕەوى و پرسى پێکەوە ژیان و پاراستنى پێکهاتە ئایینى و نەتەوەییەکان، ئەنجام دەگرێت
سەردانەکەی «نێچیرڤان بارزانی» لە دوای سەردانەکەی پاپای ڤاتیکان بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان ئەنجامی گرتووە و بڕیاریشە لە سەردانەکەدا پرسی ئاوارەکان و هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان بۆ هەرێم لە تەوەری گفتوگۆکان بن.
«نێچیرڤان بارزانی» لەدوای دیدارو کۆبوونەوەکەی لەگەڵ «ئێمانۆئێل مەکرۆن» سەرۆک کۆماری فەرەنسا لە کۆشکی ئێلیزە پەیامێکی بڵاو کردەوەو تیای ئاماژەی بەوە کرد کە ، خۆشحاڵ بووم بە دیداری سەرۆکی فەرەنسا و لە دیدارەکەش دا سوپاسی خۆمم بۆ هاوکاریی بەردەوامی فەڕەنسا بۆ هەرێمی کوردستان دوپات کردەوە.
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان جەختی لەوەش کردەوە کە، کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و کێشە هەنوکەییەکانی عێراق و ناوچەکەمان تاوتوێ کرد.