نیسان 10, 2021 11:15 Asia/Tehran
  • لە شنگال، گۆڕێکی بەکۆمەڵ دۆزرایەوە

دوێنێ هەینی ، لە کۆمەڵگایەکی سنووری قەزای شنگال لە رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا گۆڕێکی بەکۆمەڵی قوربانیانی ئێزیدی دۆزراوەتەوە و خەڵکی کۆمەڵگاکەش داوای بە دواداچوون دەکەن لە ناوچەکانیان.

 

بە پێی ھەواڵێکی PUKmedia ، گۆڕێکی بەکۆمەڵی ئێزیدییەکان لە لایەن خەڵکەوە لە کۆمەڵگای سیبای شێخ خدر لە باشووری چیای شنگال دۆزراوەتەوە و پێشبینی دەکرێت رووفاتی سێ کەسی تێدا بێ. 

هەروەها ئاماژە بەوە کراوە، بەپێی زانیارییەکان ئەو تەرمانە هی پیاوێک و ئافرەتێک و منداڵێکن کە لە کاتی داگیرکردنی قەزای شنگال و دەوروبەری لەلایەن ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە ئەم هەر سێ کەسانە کوژراون بەڵام تا ئێستا ناسنامەی ئەو کەسانە نەزانراوە. 

کۆمەڵگای سیبا شێخ خدر دەکەوێتە باشووری چیای شنگال و لەباری کارگێڕییەوە سەر بە قەزای بەعاجە و پاش حەوت ساڵ لە ئاوارەبوون ئێستا ژمارەیەکی خەڵکی دەڤەرەکە گەڕاونەوە ناوچەکە و پاش دۆزینەوەی ئەم گۆڕە بە کۆمەڵە داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن بەدواداچوون لە ناوچەکە بکرێت. 

لە کاتی ڕزگارکردنی قەزای شنگال و دەوروبەری و تا ئێستاش زیاتر لە 80 گۆڕی تاک و بە کۆمەڵ دۆزرایەوە و تا ئێستا ناسنامەی زۆربەری هەرە زۆری ئەوان دیاری نەکراوە. 

 

سەرپەیڤ