نیسان 11, 2021 18:05 Asia/Tehran
  • سبەی دوشەممە ، وه‌فدی دانوستانکاری ھه‌رێم و په‌رله‌مانی کوردستان کۆده‌بنه‌وه‌

بڕیاره‌ سبەی دووشه‌ممه‌ 12-4-2021، وه‌فدی دانوستانکاری ھه‌رێم و په‌رله‌مانی کوردستان کۆب‌بنه‌وه‌، بابه‌تی کۆتاییھێنان به‌ لێبڕین و دابه‌شکردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌کاتی خۆیدا ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی کۆبوونه‌وه‌که‌یان دەبێت.

زیاد جه‌بار سه‌رۆکی فراکسیۆنی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌په‌رله‌مانی کوردستان به‌ PUKmedia ی رایگه‌یاند: ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆکی فراکسیۆنه‌کان رۆژی دووشه‌ممه‌ سه‌عات 11 له‌گه‌ڵ وه‌فدی دانوستانکاری حکومه‌تی ھه‌رێم کۆده‌بنه‌وه‌.

وتیشی، له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا ورده‌کاری رێکه‌وتنی نێوان ھه‌رێم و عیراق له‌باره‌ی بودجه‌، بابه‌تی لێبڕین و دابه‌شکردنی مووچه‌، پشکی ھه‌رێم له‌ بودجه‌ی عیراق، کاتی ره‌وانه‌کردنی بودجه‌ی ھه‌رێم بۆ په‌رله‌مان تاوتوێ ده‌کرێت.

سەرپەیڤ