نیسان 12, 2021 18:22 Asia/Tehran
  • ئاماری نوێی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، ئامار لە ھەڵکشاندایە

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەدوێنێوە 11004 (یازدە هەزار و چوار) پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنا ئەنجامدراون و لەو ژمارەیەش 1158 (هەزار و سەد و پەنجاو و هەشت) توشبوی نوێ تۆمارکراون و 12 (دوازدە) توشبووی پەتاکەش مردون.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردودا 1158 (هەزار و سەد و پەنجاو و هەشت) توشبووی نوێ تۆمارکراون کە زۆرترین ژمارەیان لەسنوری پارێزگای دهۆک بوون.

 ئەوەش هاتوە، لەو ماوەیەدا 460 (چوار سەد و شەست) توشبو چاکبونەتەوە و  12 (دوازدە) توشبووی پەتاکەش مردون کە بەگوێرەی پارێزگاکان بەم شێوەیە بوون : هەولێر 3 کەس، سلێمانی 3 کەس، دهۆک 4 کەس و لە گەرمیانیش 2 توشبوو مردوون.

سەرپەیڤ