نیسان 15, 2021 11:53 Asia/Tehran
  • ھۆشیار زێباری: ھێرشی سەر فڕگەی ھەولێر بە ھۆی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە ئەنجامی گرت

ھۆشیار زێباری وەزیری دەرەوەی پێشووتری عێراق و لە سەرکردەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لەو باوەڕەدایە کە ھێرشی سەر فڕگەی ھەولێر بە ھۆی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و لە ڕێگای دوورەوە ئەنجامی گرتووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە ڕاشاتودەی ڕووسیاوە، زێباری لە توییتێکدا نووسیویەتی: ھەر ئەو شەوە ئەو چەکدارانەی کە دوو مانگ لەمەوبەر ھێرشیان کردبووە سەر فڕگەی نێونەتەوەیی ھەولێر لە ھەرێمی کوردستان، ھەمیسان ئەو کارەیان دووپات کردەوە.

وتیشی: ئەم ئاڵۆزی نانەوەیە کە بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ئەنجامی گرت و ئاسایشتی ھەرێمی کوردستانی تێک دا گەلێک پڕمەترسییە.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە،وتەبێژی وەزارەتی بەرەڤانیی ئەمریکاش ڕایگەیاندووە: پێنتاگۆن ئاکگاداری ئەو ڕاپۆرتانەیە کە لە بارەی ھێرشی سەر فڕگەی نێونەتەوەیی ھەولێر لە ھەرێمی کوردستان بڵاو دەبنەوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەمریکیی «حوڕڕە»، ئەم وتەبێژە سەربازییەی ئەمریکا جەختی لەوە کردووەتەوە کە: ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان دەربڕی ئاگرکەوتنەوەیەکی بەربڵاو بوون لە حاسەی فڕگەکەدا.

«حوڕڕە» ناوی ئەم وتەبێژە سەربازییەی ئەمریکای ئاشکرا نەکردووە.

سەرپەیڤ