هاوسەرەکەی سێوان قادر لە سێدارە دەدرێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i395515-هاوسەرەکەی_سێوان_قادر_لە_سێدارە_دەدرێت
‌ دادگای تەمیز بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ هاسەری سێوان قادر پەسەندکرد، ئەمە دوای ئەوە دێت کە هەشت مانگ لەمەوبەر دادگای سلێمانی بڕیاریدا سزای لەسێدارەدان بۆ بکوژی هاوسەری سێوان قادر و منداڵەکانی دەرکرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 19, 2021 18:48 Asia/Tehran
  • هاوسەرەکەی سێوان قادر لە سێدارە دەدرێت

‌ دادگای تەمیز بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ هاسەری سێوان قادر پەسەندکرد، ئەمە دوای ئەوە دێت کە هەشت مانگ لەمەوبەر دادگای سلێمانی بڕیاریدا سزای لەسێدارەدان بۆ بکوژی هاوسەری سێوان قادر و منداڵەکانی دەرکرد.

 

بە پێی ھەواڵەکەی سپی میدیا ، هاوسەرەکەی سێوان قادر بە بکوژی سێوان و سێ منداڵەکەی تاوانبارە.

شەوی ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ لە روداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا سێ منداڵ گیانیان لەدەستدا و دوای هەفتەیەک مانەوەش لە نەخۆشخانە، دایکی ئەو منداڵانە بە ناوی سێوان قادر بەهۆی سەختی سوتانەکەیەوە لە نەخۆشخانەی ئیمێرجینسی سلێمانی گیانی لەدەستدا.