که‌مپى ئاواره‌کان له‌هه‌رێمى کوردستان داده‌خرێن
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئاشکرایکرد، زیاتر له‌حه‌وت هه‌زار خێزانى ئاواره‌ى ئێزدى گه‌ڕاونه‌ته‌وه شنگال، وه‌زاره‌تى کۆچ‌و کۆچبه‌رانى عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رجه‌م که‌مپى تایبه‌ت به‌ئاواره‌کانى ناوخۆى عێراق داده‌خه‌ن.
بە پێی ھەواڵێکی شارپرێس ، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق لەبەیاننامەیەکدا ئاشکرایکردوه، هێزە ئەمنییەکان لەهەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ بەهێزکردنی ئاسایش‌و سەقامگیریی لەزۆرینەی ناوچەکانی ڕۆژئاوای پارێزگای نەینەوا بەمەبەستی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆسەر جێگای خۆیان.
باسى له‌وه‌شکردوه، هێزەکانی سەر بەفەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ڕۆژئاوای نەینەوا سەرپەرشتی گەڕانەوەی ئاوارەکانی هەرێمی کوردستانیان بۆ ناحیەی زوممارو قەزای شەنگال کردووە.
لەبەشێکی بەیاننامەکەدا هاتووە، "تێکڕای ئەو خێزانە ئێزدیانەی لەلایەن فیرقەی 15ى سوپای عێراقه‌وە گەڕێنراونەتەوە سەر زێدی خۆیان بریتیبووە لەسێ هه‌زارو 741 خێزان، هەروەک فیرقەی 20ى سوپاش سێ هه‌زارو 706 خێزانیان بۆسەر زێدی خۆیان گه‌ڕاندۆته‌وه.
جەخت لەوەشکراوەتەوە، هێزە ئەمنییەکان لەئۆپەراسیۆنەکانیان بەردەوامن بۆ پاککردنەوەی هەموو گوندەکانی ناوچەکە تاوەکو ئاوارەکان بۆسەر جێگا‌و ڕێگای خۆیان بگێڕنەوە.
لەماوەی ڕابردوشدا وەزارەتی کۆچ‌و کۆچبەرانی عێراق بڕیاریدا کە هەموو ئەو که‌مپانە دابخات کە ئاوارەکانی نێوخۆی عێراقیان تێدایەو ژمارەیان 28 که‌مپە.
عەلی عەباس وتەبێژی ئه‌و وەزارەته ڕایگەیاندووە، تائێستا 20 که‌مپیان داخستووەو 28 که‌مپیش ماون، کە 26یان لەهەرێمی کوردستانن‌و دوو که‌مپیشیان لەدەرەوەی هەرێمی کوردستانن.
هەروەک لەماوەی ڕابردوودا چەندین جار بەرپرسانی ئێزدی لەقەزای شەنگال پارتی دیموکراتی کوردستانیان تۆمەتباردەکرد بەوەی ئاستەنگ بۆ گەڕانەوەی ئاوارە ئێزدییەکانی نیشتەجێی که‌مپەکانی هەرێمی کوردستان درووستدەکات.
باس لەوەکراوە، پارتی بەمەبەستی بەکارهێنانی دەنگی ئەو ئاوارانە لەسوودی خۆی لەهەڵبژاردنی داهاتوودا ڕێگە بەگەڕانەوەی ئێزدییەکان بۆسەر ماڵ‌و حاڵی خۆیان لەقەزای شەنگال نادات.