نیسان 24, 2021 16:54 Asia/Tehran
  • دوایین زانیاری لەبارەی فڕێدانی قورئانێک لە هەولێر؛ تەنیا رووداوێک بووە و بەس

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، ئەو قورئانەی لاپەڕەکانی پەڕپەڕبون و لەشەقامێکی گشتی هەولێر هەڵگیرایەوە، لە ئۆتۆمبێلێک بەربوەتەوە و خاوەنەکەشی خێزانێکی ئەهلی نوێژ و جەماعەت و قورئان خوێنن.

بە پێی هەواڵێکی خەندان ، عەباس محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگایی هەولێر لە رونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، "ئەو قورئانەی لاپەڕەکانی پەڕپەڕبون و لەشەقامێکی گشتی هەولێر هەڵگیرایەوە، لە ئۆتۆمبێلێک بەربوەتەوە، خاوەنەکەشی خێزانێکی ئەهلی نوێژ و جەماعەت و قورئان خوێنن".

ئاماژەی بەوەشکردوە، لەدوای ئەنجامدانی نوێژی تەراویح لەمزگەوت پیاوێک لەگەڵ خێزانەکەیان لە شار دەڕۆنەوە بۆ گوند لە بارکردنی هەندێک کەل و پەل قورئانێکیان لەناو عەلاگەیەکدا سەرەتا لەسەر سەیارەکە دایدەنێن، بەڵام دواتر بیریان دەچێت بیخەنە سەیارەکەوە، تا دەگەنە گوند بەدوای قورئانەکە دەگەڕێن، لەوێ بۆیان دەردەکەوێت کە لەسەر سەیارەکە جێیان هێشتوە پاشان لێیان کەوتوە لە ڕێگا.

عەباس محەمەد باسی لەوەشکردوە، "ئەو پیاوە هاتوەتە لای مامۆستای مزگەوت و ڕونکردنەوەی بۆ داوە و زۆر نیگەرانە، مامۆستاش شاهێدیی بۆدا کە ئەهلی نوێژە و هاوڕێیەتی".

ئەوەشی خستەڕو، "پێش دەستپێکردنی نوێژی بەیانی مامۆستای مزگەوت بۆ دڵنیایی هەموان ئەوەی باس کرد و وتی بڕیارە ئەمڕۆ ئەوپیاوە ڕونکردنەوەی بۆ ڕای گشتی بدات".

ئەم بابەتە رۆژی رابردوو کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە و هەندێ لا بە پیلانێکیان لێکدایەوە بۆ تێکدانی ئارامی و سەقام.

 

 

سەرپەیڤ