نیسان 24, 2021 17:13 Asia/Tehran
  • سوپای تورکیا بە قوڵایی ٧ کیلۆمەتر لە کانی ماسیەوە پێشڕەوی بۆ ناو خاکی هەرێم کرد

لەشەوی رابردووە سوپای تورکیا ناوچەی زاب و کانی ماسی بۆردومان دەکات و ئەم بەیانییە بە قوڵای ٧ کم لەو قٶڵەشەوە پێشڕەوی بۆ ناو خاکی هەرێمی کوردستان کرد.

 

بە پێی هەواڵێکی سپی میدیا  ، ئەو هێرشە نوێیەی سوپای تورکیا کە وەک هەموو جارێک بە بیانووی لێدانی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستانەوە بوو، شەوی رابردوو بە بۆردومانی فڕۆکەوانی و تۆپباران دەستی پێکردو، دواتر پێشڕەوی کرد و دوو ناوچەی بەرزی کانی ماسی خستە ژێر رکێفی خۆی.

وەک سەرچاوە ئیدارییەکانی ئەو ناوچەیە ئاماژەی بۆ دەکەن هێڕشەکان نزیکبوونەتەوە لە شارۆچکەی کانی ماسی.

ئەم لەشکرکێشیە نوێیەی تورکیا دوای هێرشی پێشووی چیای گارە و پێشتریش ناوچەی حەفتانین دێت کە سوپای تورکیا بە تایبەتی لە قۆڵی حەفتانین و زاخۆوە چەندان کیلۆمەتر هاتۆتە خاکی هەرێمی کوردستانەوە. 

 

 

سەرپەیڤ