پێکدادانی قورس لە نێوان هێزەکانی پەکەکە و تورکیا لە هەرێمی کوردستان
دوای جێگیربوونی سەربازانی تورکیا لە ناوچەی زناری کیستە سەر بە پارێزگای دهۆک، پێکدادانێکی قورس لە نێوان ئەوان و هێزەکانی پەکەکە دەستی کردووە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سوپای تورکیا لە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردووەوە ناوچەکانی زناری کیستە، زێ، قەندیل، ئاواشین و زاخۆ و کانی ماسی لە پاریزگای دهۆکی بە فڕۆکەی ئێف16 بە خەستی بوردمان کردووە و سەربازانی ئەو وڵاتە دوای بوردمانەکە، لە بەرزاییەکانی دەڤەری گوندی هرور و دشیشی کە ناوچەیەکی گرینگ و ستراتیژیکی هەرێم دێتە ئەژمار؛ جێگیر بوون و بەرەو ناوچەگەلێکی دیکەش دەڕۆن.
شیاوی باسە کە هێزەکانی سنووروانی ژێر فەرمانی دەوڵەتی ناوەندی عێراق لە ئەو سێ ناوچە ستراتیژیکە سنوورییە جێگیر بوون.
چوونی سەربازانی تورکیا بۆ ئەو ناوچە لەگەڵ کاردانەوەی توندی هێزەکانی پەکەکە بەرەوڕوو بووەوە و لە پێکدادانێکی قورس و خوێنیندا هەوڵ دەدەن ڕێگری بکەن لە جێگیر بوونی سەربازانی تورکیا لەو ناوچە و هەروەها پیشڕەوی کردنیان.