May 01, 2021 23:38 Asia/Tehran
  • جوتیار عادڵ: هاوکارى و هەماهەنگی ئەمنی نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە ئامانجی سەرەکیی حکوومەتی هەرێمە

دوای ئەوەی شەوی رابردوو داعش هێرشی کردە سەر هێزەکانی پێشمەرگە وتەبێژى حکوومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، هاوکارى و هەماهەنگی ئەمنی نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە ئامانجی سەرەکی حکوومەتی هەرێمە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جووتیار عادل وتەبێژى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند: "چەندین جار حکوومەتی فیدڕاڵیمان ئاگادار کردووەتەوە، کە ئه‌و شوێنەى ‌ داعش هێرشیان کرده‌ سه‌ر پێشمەرگە کەوتووەتە نێوان هێزى پێشمەرگە و سوپاى عێراق و بۆشایی ئەمنی تێدا هەیە."

ناوبراو وتیشی: ئەو بۆشاییەش بووەتە دەرفەتێک بۆ ئەوەی داعش خۆیانی تێدا رێکبخەنەو و بەمەش مەترسیەکى جددى لەسەر ناوچەکە دروست دەکات، بۆیە هاوکارى و هەماهەنگی ئەمنی نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە ئامانجی سەرەکیی حکوومەتی هەرێمە و هەمیشە ئامادەیی خۆیشی بۆ ئەم مەبەستە دەربڕیوە."

 دواى په‌لاماره‌که‌ى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ى داعش بۆسه‌ر هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌، وەزارەتی پێشمەرگە بەڕاگەیەندراوێک له‌سه‌ر ئه‌و په‌لاماره‌ هاته‌ده‌نگ‌و ڕایگه‌یاندوه‌، "هێزی پێشمەرگە بەتوندی بەرپەچی په‌لاماره‌که‌ى داعشی داوەتەوەو تێکیشکاندوون".له‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌دا ئه‌وه‌ش هاتوه‌، "لەکاتی ڕاوەدونانیان ژمارەیەکی زۆر له‌داعشه‌کان کوژراون‌و لاشەکانیان جێماون، بەداخەوە شەهیدو بریندار لەڕیزی هێزی پێشمەرگەدا هەن".

سەرپەیڤ