May 03, 2021 17:39 Asia/Tehran
  • ئاماری کۆرۆنا لە هەرێم،827 توشبوو تۆمارکران و 8 کەسیش مردن

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردودا 7512 (حەوت هەزار و پێنجسەد و دوانزە) پشکنینی کۆرۆنا کراون، 827 توشبوی کۆرۆنا تۆمارکراون، 965 توشبوش چاکبونەتەوە و 8 کەسیش مردوون.

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە دوێنێوە 7512 (حەوت هەزار و پێنجسەد و دوانزە) پشکنینی کۆرۆنا کراون، 3110 (سێ هەزار و سەدو دە) لە هەولێر، 1487 (هەزار و چوارسەدو هەشتاو حەوت) لە سلێمانی، 2346 (دو هەزار و سێسەدو چل و شەش) لە سلێمانی، 543 لە گەرمیان و 26 لە راپەڕین بوون.

827 توشبوی نوێ تۆمارکراون، 252 لە هەولێر، 291 لە سلێمانی، 224 لە دهۆک، 57 لە گەرمیان و سێ کەسیش لە راپەڕین بوون.

 ئاماژەی بەوەشکردوە، 965 توشبوی کۆرۆنا چاکبونەتەوە، 173 لە هەولێر، 395 لە سلێمانی، 327 لە دهۆک، 3 کەس لە هەڵەبجە، 54 لە گەرمیان و 13 کەسیش لە راپەڕین بوون، هەشت کەسیش مردوون، سێ کەس لە هەولێر، دوو کەس لە سلێمانی و سێ کەسیش لە دهۆک بوون.

سەرپەیڤ