هێرشی قورسی سوپاى تورکیا بۆ داگیرکردنی دوو گوند له سنورى دهۆک
سوپاى تورکیا هێرشى قورسى بۆسه‌ر دوو گوند له‌سنورى دهۆک ده‌ستپێکردووه و پێکدادانى سه‌خت لە نێوان پەکەکە و تورکیا به‌رده‌وامه.
بە پێی هەواڵێکی میدیای شارپرێس، سوپاى تورکیا له‌شه‌وى ڕابردوه‌وه خۆى ئاماده‌کردوه بۆ په‌لامارێکى گه‌وره بۆسه‌ر گونده‌کانى (ئێزدیانو کێستە) له‌و ناوچه‌یه‌ى ژێر دەسەڵاتی پەکەکە .
سه‌رچاوه‌که ئه‌وه‌شى ڕوونکرده‌وه، لە دوێنێ به‌یانیه‌وه په‌لامارى تورکیا بۆسه‌ر ئه‌و دوو گونده ده‌ستى پێکردوه، له‌به‌رامبه‌ریشدا چەکدارانی په‌که‌که وه‌ڵامێکى توندى سوپاى تورکیایان داوه‌ته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسى له‌وه‌شکرد، په‌لاماره‌که له‌لایه‌ن یه‌که‌یه‌کى تایبه‌تى سوپاى تورکیاوه ئه‌نجامدراوه، که هێزێکى ڕاهێنراون بۆ شه‌ڕى چیاکان، به‌ڵام تائێستا نه‌یانتوانیوه ئه‌و دوو گونده داگیربکه‌ن.
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌که‌ى شارپرێس ، سوپاى تورکیا ڕوبه‌ڕوى وه‌ڵامێکى سه‌ختى په‌که‌که بۆته‌وه‌و تائێستاش نه‌یتوانیوه بچێته ناوگونده‌کان، به‌ڵام پێکدادانى سه‌خت به‌رده‌وامه.
له‌لایه‌کى دیکه‌شه‌وه میدیاکانى نزیک له‌په‌که‌که باس له‌وه‌ده‌که‌ن، شه‌ڕه‌که زۆر سهختو دژواره‌و تورکیا هه‌موو هێزى خۆى به‌کاردێنێت بۆ ئه‌وه‌ى بچێته ناو ئه‌و دوو گونده‌وه، به‌ڵام نه‌یتوانیوه سهرکهوتووبێتو سه‌ربازێکى تورکیاش کوژراوه.