May 19, 2021 17:15 Asia/Tehran
  •  کۆنفڕانسی

به‌ به‌شداری هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستان، نوێنه‌ری تایبه‌تی سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ عێراق و ژماره‌یه‌ک له‌ به‌رپرسانی حزبیی هه‌رێمی کوردستان، به‌ ناونیشانی "هه‌رێمی کوردستان-عێراق، یه‌کڕیزی و ده‌ستوور" کۆنفرانسێکی ئەمڕۆ بەیانی لە ھەولێر دەست بەکار بوو.

رێواز فایەق، سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان ، لەو کونفڕانسەدا گوتی : ئه‌وان وه‌کو سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی کوردستان، سه‌ردانی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانیان کردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر دانانی ده‌ستوورێک بۆ هه‌رێمی کوردستان رێکبکه‌ون.گوتیشی: ده‌ستووری هه‌رێمی کوردستان زۆر پێویستە هه‌بێت و ده‌مێک بوو ده‌بووایه‌  هه‌رێمی کوردستان خاوه‌ن ده‌ستووری خۆی بووایه‌.

جینین هێنیس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراقیش،  که‌له‌کۆنفراسی دەستوور و یەکڕیزی کە لە زانکۆی کوردستان  رایگه‌یاند: قوربانی زۆردراوە تا هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ئەم قۆناغە، بەڵام وەک هەر شوێنێکی دیکە ئازادییەکان بە ئاسانی بە دەست نایەن،و یەکڕیزی کلیلی سەرکەوتنە.

پلاسخارت ئاماژەی بەوەشکرد، "هەرێمی کوردستان چیتر نابێ بەسەر دو ناوچەی زەرد و سەوز یان بەسەر هەر رەنگێکی دیکەدا دابەش بێت. هەر بەڕاستی کاتی ئاشتبونەوە و یەکگرتن هاووە بۆ ئەوەی سەقامگیریی سیاسیی بێتە ئاراوە،   ئەوەی من دەمەوێت بیڵێم ئەوەیە کە هەرگیز وا مه‌زانن ئەم جۆرە ئوتۆنۆمییه‌ هەر بە مسۆگەری هەتاهەتایی دەمێنێتەوە. هەر بۆیە یەکڕیزی بۆ مانەوەی ئەم قەوارەیە لەوپەڕی پێویستیدایە".

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمیش، لەوتارێکدا لە کۆنفرانسی یەکڕیزی و دەستور رایگەیاند" ناکرێت داوای یه‌کڕیزی بکه‌ین و به‌ره‌و دوو ئاراسته‌ی جیاواز جووڵه‌ بکه‌ین، ناکرێت ئێمه‌ له‌ناو پاپۆڕێک بین ئه‌گه‌ر دوا قۆناغ و مه‌قسه‌دمان یه‌ک نه‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ پێویسناکرێت ئێمه‌ له‌ناو پاپۆڕێک بین ئه‌گه‌ر دوا قۆناغ و مه‌قسه‌دمان یه‌ک نه‌بێت".ھەروەھا لە کۆنفرانسی دەستور و یەکڕیزی، بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی ش رایگەیاند" ئێمە لە پرۆسەی هەڵبژاردنداین و دەیان هەزار کەس بایکۆتی دەکەن و متمانەیان پێمان نەماوە با ئێمە لەم هۆڵە کە شەش حزبی سیاسی بەشدارە دڵی ئەم میلەتەی خۆمان خۆشبکەین و تۆزێک ئاشتیانبکەینەوە".

عومەر سیەد عەلی رێکخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕانیش رایگەیاند، ئەو بارودۆخەی لە هەرێمی کوردستان هەیە، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانن لێی بەرپرسیارن، چونکە ئەوان دەتوانن یەکڕیزی دروست بکەن و هەر ئەوانیش دەتوانن ئەو یەکڕیزییە تێک بدەن، جەختیش دەکاتەوە "ئەگەر یەکڕیزیمان نەبێت دەیان دەستور بنوسینەوە هیچی لێ جێبەجێ نابێت".

 

سەرپەیڤ