May 20, 2021 06:01 Asia/Tehran
  • ئەو  کوردەگەنجەی ئێران کە بە تەمای خۆسووتاندن بوو لە لایەن سەرکۆنسولی ئێران لە ھەولێر پشتیوانیی لێ کرا.

دوابەدوای ھەوڵی گەنجێکی کوردی ئێرانی بۆ خۆسووتاندن لە بەردەم نوێنەرایەتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە ھەولێر، شاندێکی کۆنسولخانەی ئێران لەم شارە وێڕای بەسەر کردنەوەی ئەو گەنجە کوردە لە نەخۆشخانە، پشتیوانیی خۆی بۆ ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ئیرنا، ھەر لەم پەیوەندییەدا، کۆنسولخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری ھەولێری ھەرێمی کوردستان، وێڕای داخ و مەخابن دەربڕین لەو ڕووداوەی بەردەم نووسینگەی نوێنەرایەتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان کە خۆسووتاندنی ھاووڵاتییەکی ئێرانی بە ناوی «بھزاد مەحمودی»ی لێ کەوتەوە، پشتیوانیی کۆنسولخانە لەو گەنجەو پێ و شوێن گرتنی ڕووداوەکەی خستە بەرنامەی کاری خۆیەوە.

ھەر لەم پەیوەندیەدا کارناسانی کۆنسولخانەی ئێران لە ھەولێر ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی بانەمەڕی ١٤٠٠ی کۆچیی ھەتاوی لە نەخۆشخانە ئەو گەنجە کوردەیان بەسەر کردەوەو وێڕای ڕاگەیاندنی ئامادەیی بۆ چارەسەری و ھەرچەشنە یارمەتی دانێکی بۆ دەرمان کرانی، لەگەڵ پزیشکەکەی دا قسەیان کردو ئامادەیی خۆیانیان بۆ یارمەتی دانی چارەسەری و یان گواستنەوەی بۆ ئێران ڕاگەیاند.

کۆنسولخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ھەولێر لە بەیاننامەیەک دا جەختی لەوە کردووەتەوە کە چاوەڕوانی دەکات وەزارەتی نێوخۆی ھەرێمی کوردستان وێڕای لێکدانەوەی بابەتەکە، سەبارەت بە خەمساردی و ڕوون بوونەوەی ھۆکاری ڕووداوەکە ھەنگاوی پێویست ھەڵگرێت و لەگەڵ ھۆکارەکانی دا بەبڕشتانە بجوڵێتەوە.

سەرپەیڤ