یەکگرتوی ئیسلامیی کوردستان: سەرکەوتنی حەماس سەرەتای گۆڕانکارییەکی گەورەیە لە ناوچەکەدا
سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکگرتوی ئیسلامیی کوردستان رایگەیاند، "سەرکەوتنی" بزوتنەوەی حەماس و گەلی فەڵەستین سەرەتایەکی باش دەبێت بۆ گۆڕانکاریی گەورە لە بەرژەوەندیی گەلانی ناوچەکە و لاوازبونی رژێمە دیکتاتۆر و کۆنەپەرستەکان.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکگرتوی ئیسلامیی کوردستان رایگەیاند: "سەرکەوتنی" بزوتنەوەی حەماس و گەلی فەڵەستین سەرەتایەکی باش دەبێت بۆ گۆڕانکاریی گەورە لە بەرژەوەندیی گەلانی ناوچەکە و لاوازبونی رژێمە دیکتاتۆر و کۆنەپەرستەکان.
هادی عەلی، رایگەیاند: لەبارەی ئەنجامدانی ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیل باوەڕیان وایە "ئەم سەرکەوتنە گەورەیەی لەم شەڕەدا حەماس و گەلی فەڵەستین بەدەستیان ھێنا، رەنگدانەوەی ھەمەلایەنەی دەبێت لەسەر ھاوکێشە سیاسییەکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و لاوازبونی رژێمە دیکتاتۆر و کۆنەپەرستەکان".